رۆناڵدۆ فرۆکە تایبەتەکەی دەفرۆشێت

PM:06:16:05/07/2022

1016 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ فرۆکە تایبەتەکەی خۆی خستە بازاڕەوە و داوای بڕی 20 ملیۆن پاوەند دەکات.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی بریاریداوە دەستبەرداری فرۆکە تایبەتەکەی خۆی ببێت و بڕی 20 ملیۆن پاوەندیشی لەسەر داناوە بۆ فرۆشتنی.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، رۆناڵدۆ دەیەوێت خۆی لە فڕۆكەکەی کە ناوی گولف ستریم جی دوو سەدە رزگار بكات، چونکە زۆرترین خێرایی هەیە کە 560 میلە لە كاتژمێرێكدا و لە ساڵی 2015 دا کڕیویەتی.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانج لە فرۆشتنی ئەو فرۆکەیە لەلایەن ئەستێرە پورتوگالیەکەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە فرۆکەیەکی نوێ و گەورەتر بکڕێت بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئاسوودەیی لەگەڵ خێزانەکەی گەشت بکات.

زە سەن رونیکردوەتەوە، فرۆکەکەی رۆناڵدۆ جێگای تەنیا 20 سەرنشینی تیادا دەبێتەوە و سەرجەم خزمەتگوزارییەکان لە خۆ دەگرێت و چێشتخانە و چەندین کورسی و قەنەفەی تیادایە کە ئاسودەییەکی زۆر بە گەشتیارەکان دەبەخشێت.

دەشڵێت، ئەو جۆرە فرۆکەیەی کە رۆناڵدۆ هەیەتی دەگمەنە و تەنیا 250 دانەی لێ دروستکراوە لە ساڵی 2011دا .

خ . ک