PM:05:43:05/07/2022
556 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلان بە فەرمی
گرێبەستکردنی لەگەڵ ئۆریگی ڕاگەیاند بۆ ماوەی چوار ساڵ و تا هاوینی 2026.
یانەی ئەی سی
میلانی ئیتاڵی لە پێگەی فەرمی یانەکەیان گرێبەستکردنیان لەگەڵ دیڤۆکی ئۆریگی
هێرشبەری بەلجیکی و پیشووتری یانەی لیڤەرپوڵ ڕاگەیاند.
یانەکە
ئاشکرایکردووە، هێرشبەرە 27 ساڵیەکەی بەلجیکا بە گرێبەستێکی ئازاد و بۆ ماوەی چوار
ساڵ و تا هاوینی ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان ئیمزا کردووە بە مووچەی
ساڵانەی سێ ملیۆن و پێنج سەد هەزار یۆرۆ.
ئۆریگی گرێبەستەکەی
لە هاوینی ئەمساڵدا لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ کۆتاییهات و لەگەڵ ئەو یانەیە نەگەیشتە
ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی و سەرەنجام ڕیزەکانی یانە ئینگلیزیەکەی جێهێشت.
یاریزانە
بەلجیکییەکە لە ماوەی یاریکردنی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ بەشداری لە 175 یاری ئەو
یانەیە کردوە و خاوەنی 51 گۆڵ و 21 ئەسیست بوە و شەش نازناویشی لەگەڵدا
بەدەستهێناوە.
خ . ک