PM:05:09:05/07/2022
600 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تیرێل مالاسیاى هۆڵەندى
بە گرێبەستێکى چوار ساڵى پەیوەندى بە مانچستەر یونایتدەوە کرد.
یانەى مانچستەر یونایتدى
ئینگلیزى لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، گرێبەستى لەگەڵ تیرێل مالاسیاى یاریزانى
یانەى فینۆرد ڕۆتردامى هۆڵەندى ئیمزاکردووە تا حوزەیرانى 2026، لەگەڵ بوونى
بژاردەى نوێکردنەوەى گرێبەستەکە بۆ ساڵێکى تر.
مانچستەر ئاماژەى
بەوەکردووە، مالاسیا 136 یارى لەگەڵ فینۆرد کردووە و لە سەرجەم ئاستە تەمەنیەکانى
هەڵبژاردەى هۆڵەنداش لە 16 ساڵەوە بۆ تیپى یەکەم یارى کردووە و پێنج یارى
نێودەوڵەتى ئەنجامداوە.
لە لێدوانێکدا بۆ سایتى
تایبەتى یانە نوێکەى مالاسیا دەڵێت "هەستێکى نایابم هەیە بە پەیوەندیکردن بە
مانچستەرەوە، کە ئەمە وەرزێکى نوێى کاروانە وەرزشیەکەمە و لە خولێکى نوێ و هاوکارى
نوێ و لەگەڵ ڕاهێنەرێکى نایابدا یارى دەکەم".
مالاسیا ئاماژەى بەوەشکرد،
کە هێشتا گەنجە و لە بەرەوپێشچوون بەردەوام دەبێت و بەڵێنیش بە هاندەرانى شەیتانە
سورەکە دەدات ئەوەى لە توانایدا بێت لە یاریگادا پێشکەشى بکات لە هەر کاتێکدا
درێسى یانەکەى پۆشیبێت، هەردەمیش سوپاسگوزارى فینۆرد دەبێت بۆ ئەوەى پێشکەشى خۆى و
خێزانەکەى کردووە.
مالاسیاى 22 ساڵ لە 2017
پەیوەندى بە تیپى یەکەمى فینۆردەوە کردووە و بەپێى ڕاگەیاندنەکانیش بڕى گرێبەستى
گواستنەوەى بۆ مانچستەر 15 ملیۆن یۆرۆیە.
گ . ف