هەڵوێستی تۆخێل چیە لەسەر گواستنەوەی رۆناڵدۆ؟

PM:03:37:05/07/2022

636 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆخێل ئیمزا کردنی گرێبەستی لەگەڵ رۆناڵدۆ رەتکردوەتەوە و داوای ستێرلینگ و دوو بەرگریکاری کردووە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزیئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری مانجستەر یونایتد رەتکردوەتەوە.

رۆژنامەکە رایگەیاندوە، تۆد بۆیلی سەرۆکی یانە لەندەنیەکە بۆ گواستنەوەی رۆناڵدۆ پرسی بە تۆخێل کردووە بەلام ئەو ڕاهێنەرە سەرسام نەبوە بەو بیرۆکەیە و ئەو بابەتەی رەتکردوەتەوە.

ئاشكراشیکردووە، تۆخێل بە ئە ئاشكرا وتویەتی کە بە هەر نرخێک بێت رەحیم ستێرلینگی هێرشبەری مانچستەر سیتی بۆ بگوازنەوە ریزەکانی یانەکەی لە وەرزی داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەشداوە، جگە لە ستێرلینگ تۆخێل داوای بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەکەی کردووە لە نزیکترین کاتدا و داوای لێکردوون کە دوو بەرگریکاری بۆ بگوازنەوە.

خ . ک