پاریس دی لیختی ڕەتکردوەتەوە

PM:02:24:05/07/2022

432 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سان جێرمان گواستنەوەی دی لیخت ڕەتدەکاتەوە و ئامانجی سەرەکیان سکرینیارە.

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ڕەتیکردوەتەوە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناکانی ماتیاس دی لیختی هۆڵندی بەرگریکاری یانەی یۆڤانتۆس بدات لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا.

سەرەڕای ئەوەی پاریس سان جێرمان خواستێکی زۆری هەیە بۆ بەهێزکردنی هیڵی بەرگری یانەکەی بەڵام لویس کامپۆس بیر لەوە ناکاتەوە ئەو یاریزانە هۆڵندیە بگوازێتەوە ڕیزەکانی یانە پاریسیەکە.

یانە پاریسیەکە کیمبیمپی بەرگریکاری یانەکەی بۆ فرۆشتن داناوە و نرخەکەی بە 50 ملیۆن یۆرۆ دیاری کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت بەرگریکارێک بۆ جێگەکەی بگوازێتەوە.

لەهەمان کاتدا پاریس سان جێرمان باوەڕی تەواوی بەخۆی هەیە بۆ گواستنەوەی میلان سکرینیاری بەرگریکاری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لەبەرئەوەش بیر لەهیچ بەرگریکارێکی تر ناکاتەوە.

دی لیخت لەلایەن چەندین یانەی گەورەی ئەوروپاوە گرنگی بە گواستنەوەی دەدرێت کە دیارترینیان چێڵسی و بایرن میونشنە.