فەرمی.. پۆچێتینۆ لە ڕاهێنەرایەتی پاریس دوورخرایەوە

PM:01:49:05/07/2022

560 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێوەیەکی فەرمی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی پاریس سان جێرمان دوورخرایەوە.

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لەپیگەی فەرمی یانەکەی بڵاویکردەوە کە ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی بەشێوەیەکی کۆتایی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان دوورخراوەتەوە و کۆتایی بە ئەرکەکەی هاتووە.

ئەو ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیە زستانی 2021 ئەرکی ڕاهێنانی یانە پاریسیەکەی وەرگرت و یانەکە لەژێر سەرپەرشتی ئەو ڕاهێنەرەدا 84 یاریان ئەنجامداوە و سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی نازناوی جامی فەڕەنسا و خولی فەڕەنسا.

یانە پاریسیەکە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا سوپاسی ئەو ڕاهێنەرەیان کرد بۆ ئەو کارانەی بۆ یانەکە ئەنجامیداون و هیوای بەختیکی باش و سەرکەوتنیان بۆ خواست لە داهاتوودا.