PM:01:29:05/07/2022
772 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕۆناڵدۆ بەهۆی
فشارەکانیەوە مان یونایتد ناچار دەکات هەوڵی گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی بدەن.
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنوسی
ڕایگەیاند یانەیەکی نوێ هاتووەتە ناو کێبڕکێی گواستنەوەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی
پۆڵەندی ئەستێرەی بایرن میونشنی ئەڵمانیەوە.
گرێبەستەکەی لیڤاندۆڤسکی
لەگەڵ بایرن وەرزی داهاتوو کۆتایدێت بەڵام ئەو یاریزانە خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی
یانەکە خستوەتەڕوو و یانەی بەرشەلۆنەش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
تۆڕی ئی ئیس پی ئێنی
جیهانی ڕایگەیاند یانەی مانچستەریونایتد چووەتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی
تواناکانی لیڤاندۆڤسکی لەپێناو ئەوەی هێڵی هێرشبەری یانەکە بەهێزتر بکەن.
ئەو تۆڕە ئاماژەی
بەوەشکرد مان یونایتد ئەگەری ڕۆشتنی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ دادەنێت لەم هاوینەدا و
بەوهۆیەشەوە ناچارە جێگرەوەیەک بۆ شوێنەکەی پەیدابکات.
پێشتر ڕۆبیڕت
لیڤاندۆڤسکی گرێبەستێکی یانەی پاریس سان جێرمان رەتکردەوە و بە یانەکەی
ڕاگەیاندووە کە تەنیا یانەی بەرشەلۆنەی دەوێت و نایەوێت ڕووبکاتە یانەیەکی تر.