لاپۆرتا: بەرشەلۆنە دەگەڕێتەوە ئاستی ڕابردووی

PM:12:28:05/07/2022

556 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا دوپاتیکردەوە بەرشەلۆنە دەگەڕێتەوە ئاستی ڕابردووی و دەیانەوێت شەش نازناو بەدەستبهێنن.

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاماژەی بەو کاتانە کرد کە سەرەتایی سەرۆکایەتی کردنی بەرشەلۆنەی لەدەستدابوو و ڕاشیگەیاند کە دەیانەوێت بە هێمنی شەش نازناوی وەرزەکە بەدەستبهێنن.

لاپۆرتا لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەنوسان ئاماژەی بەوەکرد کە دەیەوێت جارێکی تر بەرشەلۆنە بگەیەنێتەوە ئاستی جیهانی تۆپی پێ ئەوەش لەڕێگەی ئەو پڕۆژانەی کە یارمەتی یانەکە دەدەن زیاتر بەرەوپێش بچێت.

ڕونیشیکردەوە هاتن و ڕۆشتنی یاریزانان لە هاویندا پەیوەستە بە کێشە داراییەکانەوە و لەئێستادا سەرقاڵی فرۆشتنی بەشی دووەمی پەخشە تەلەفیزیۆنیەکانی یانەکەن تا داهاتی زیاتر بەردەست بخەن.

وتیشی: بەهۆی ئەو کارەوە دەتوانین ڕکابەری لەسەر گواستنەوەی یاریزانان بکەین و هەوڵەدەین ئەو یاریزانانە تۆمار بکەین کە گرێبەستیان لەگەڵ ئەنجام دەدەین، هەروەها ڕێگەیەک دەدۆزینەوە تا ئەو یاریزانانە بەڕێبکەین کە لە پلانەکانی چاڤیدا نین.