میسی دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە؟

PM:12:00:05/07/2022

7912 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی ئارەزووی گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە دەکات و چاوەڕێی ئەوەیە کە لاپۆرتا پەیوەندی پێوە بکات.

هاوینی رابردوو لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کۆتاییهات بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیەوە کرد.

بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، لیۆنێل میسی ئارەزووی ئەوە دەکات کە جارێکیتر بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە و درێسی ئەو یانەیە بپۆشێتەوە بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێیی ئەوە دەکات لە خوان لاپۆرتای سەرۆکی ئەو یانەیە پەیوەندی پێوە بکات.

بەرنامەکە رایگەیانداوە، میسی پەیوەندیەکی زۆر باشی لەگەڵ چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنیەکە هەیە و لە ماوەی رابردوودا قسەی لەگەڵ کردووە و باسی ئەگەرەکانی گەڕانەوەی بۆ ئەو یانەیەی لەگەڵدا کردووە.

ئاشکراشیکردووە، چاڤی بە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی وتوە کە دڵخۆش دەبێت ئەگەر ئەوە روبدات بەڵام پێویستە لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە لەسەر ئەو بابەتە قسە بکات و تا ئێستاش لاپۆرتا هیچ پەیوەندیەکی بە میسیەوە نەکردووە.

خ . ک