ئەستێرەیەکی پریمەرلیگ دەستگیرکرا

AM:11:29:05/07/2022

928 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەستێرەیەکی پریمەرلیگ بەهۆی دەستدرێژی سێکسیەوە دەستگیرکراوە و ناوەکەی ئاشکرانەکراوە.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنوسی ئینگلتەرا دوپاتیکردەوە کە یاریزانێکی ناودار دەستگیرکراوە کە لە خولی نایابی ئینگلتەرا یاری دەکات و بە دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار کراوە.

ڕۆژنامەی تێلگرافی بەریتانی ڕایگەیاند کە هێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە هەستاوون بە دەستبەسەرکردنی یاریزانێکی پریمەرلیگ کە لە باکووری لەندەن نیشتەجێیە و گومانی ئەوەی لێدەکرێت لەتاوانی دەستدرێژیدا بەشداری کردبێت.

ئەو ڕۆژنامەیە بەهۆکاری یاسایی ڕەتیکردەوە ناوی ئەو یاریزانە بهێنێت و ئاماژەی بەوەشکرد لەگەڵ ئەو یاریزانەدا لیکۆڵینەوە دەکرێت لەسەر ئەو ڕووداوەی کەلە مانگی ڕابردوودا ڕوویداوە.

ئەو ڕۆژنامە بەریتانیە ئاشکرایکرد ئەو یاریزانە تۆمبەتبارە ئەستێرەیەکی دیاری یانەیەکی ناوداری ئینگلتەرایە و لەکۆتایی بیستەکانی تەمەنیدایە.