یۆڤیچ ڕوودەکاتە فیۆرنتینا

AM:10:56:05/07/2022

564 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤیچ لەگەڵ فیۆرنتینا گەیشتە ڕێکەوتنی کۆتایی و ڕیاڵ مەدریدیش قەرەبووی یاریزانەکە دەکاتەوە.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنوسی ئیتاڵیا دوپاتیکردەوە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و فیۆرنتینا لەسەر گواستنەوەی لۆکا یۆڤیچی سربی ڕێکەوتوون و ئەو یاریزانە بەشێوەیەکی خۆڕایی ڕوودەکاتە ئەو یانە ئیتاڵیە.

چاوەڕی دەکرا یۆڤیچ بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە فیۆرنتیناوە بکات بەڵام دواتر یانە ئیتاڵیەکە سەرکەوتوو بوو لەوەی ڕەزامەندی ڕیاڵ مەدرید وەربگرێت تا بەخۆڕایی بیگوازێتەوە.

تۆڕی سکای سپۆرتی ئیتاڵیا ڕایگەیاند یۆڤیچ هەفتەی داهاتوو گەشتی ئیتاڵیا دەکات و بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەست لەگەڵ فیۆرنتینادا ئەنجام دەدات.

ئەو یاریزانە سربیە لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە قەرەبوو دەکرێتەوە ئەوە جگە لەوەی ساڵانە لەگەڵ فیۆرنتینا دوو ملیۆن نیو یۆرۆ وەردەگرێت تا 2024.

ئەو یانە ئیتاڵیە بژاردەیەکی لەبەردەست دەبێت بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی یۆڤیچ بۆ دوو ساڵی تر بەرامبەر پێنج ملیۆن یۆرۆ نوێبکاتەوە و لەهەمان کاتدا ڕیاڵ مەدرید لە %50ی فرۆشتنی یۆڤیچ وەردەگرێت لە داهاتوودا.