AM:10:28:05/07/2022
952 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی ئینتەر کۆتا
کۆبونەوە لەگەڵ دیبالا ئەنجام دەدەن و گواستنەوەی یەکلادەکەنەوە.
ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنوسی
ئاشکرایکرد لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کۆبونەوەیەکی گرنگ لەنێوان ئینتەرمیلان و
پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی ئەنجام دەدرێت تایبەت بە بابەتی گواستنەوەی بۆ یانەکە.
لە چەند هەفتەی
ڕابردوودا ناوی دیبالا هەمیشە بە یانەی ئینتەرمیلانەوە دەبەسترایەوە و دوای
کۆتایهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆس لەئێستادا بەشوێن یانەیەکدا دەگەڕێت تا
پەیوەندی پێوەبکات.
پێگەی توتۆ میرکاتۆ
ئاماژەی بەوەکرد بەرپرسانی ئینتەر و دیبالا و بریکارەکەی کۆدەبنەوە چونکە ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە
دەیەوێت خواستی یانە ئیتاڵیەکە بزانیت بۆ گواستنەوەی و دەیەوێت لەم هەفتەیەدا
داهاتووی یەکلابکاتەوە.
جێگەی باسە ئینتەر
تائێستا لەماوەی گواستنەوەی هاوینەدا سەرکەوتوو بووە لە گواستنەوەی چوار یاریزان
کە ئەوانیش ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ و میخیتاریان و ئۆنانا و ئاسلانی بوون هەروەها دەیەویت
چەند گرێبەستێکی تریش ئەنجام بدات.