کۆبونەوەیەک ڕۆناڵدۆ و بەرشەلۆنە کۆدەکاتەوە

AM:10:00:05/07/2022

8624 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆبونەوەیەکی نێوان لاپۆرتا و مێندێز دەنگۆی ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ بۆ بەرشەلۆنە زیاتر دەکات.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنوسی ئیسپانیا ئاشکرایکرد کە ناوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یانەی مانچستەریونایتد لەسەر مێزی گفتوگۆی یانەی بەرشەلۆنەیە تا لە گواستنەوەی ئێستادا بیگوازنەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕایگەیاند خۆرخی مێندیزی بریکاری کارەکانی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لەو شارە کۆبوەتەوە و چەندین ناوی پێشنیار کردووە بۆ یانە کەتەلۆنیەکە کە دیارترینیان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ڕافائێل لیاو و بیرناردۆ سیلڤا بووە.

لاپۆرتا سەرجەم ئەگەرەکانی لەگەڵ مێندێزدا لێکداوەتەوە بۆ گواستنەوەی ئەفسانەکەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید کە لە هاوینی ڕابردووش هەوڵیاندا بیگوازنەوە بۆ یاریگای کامپ نو بەڵام بەهۆی باری دارایی یانەکەوە ڕێگری لەو گرێبەستەکرا.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەشێوەیەکی فەرمی داوای ڕۆشتنی لە یانەکەی کردووە و ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا بکات.