ئارسەر و بەرشەلۆنە، ڕۆڵی ئەم یاریزانە چیە لە پێک هاتەی بەرشلۆنە

10/26/2018 11:54:11 AM

1617 جار خوێندراوەتەوە

بەهادین عەبدوڵا
+ -

شوێنی ئارسەر پێی دەوترێت (Deep lying play maker )واتا یاریزانی دروست کەری پشتەوە . ئارسەر وەک بەریگریکارێکی سەر بەخۆ لەبەردەم هێڵی بەرگریدا یاری دەکات ، هەنێک جارتەنانەت لە سیستمی یارییکردنی دەست نیشانکردنی زۆنیشدا ( ئارسەر ) ڕۆڵێکی تایبەتی له پێکهاتەی بەرشەلۆنەدا هەیە و جیاوازە له ڕۆڵی دیاریکراوی یاریزانەکانی تر . ئەم یاریزانە پۆزێشنەکان ڕێک دەخات و پۆزیشنی خۆشی دەگرێت و ئاگای لە پۆزێشنەکانی یاریزانەکانی تیپەکەی خۆشیەتی (ئارسەر)دەتوانێت ڕۆڵی ڕاوکەر ببینێت لەیارییەکەداو هەمیشە خۆی لە ئەو شوێنەی یاریگادا ئامادەبکات کەتیپەکەی تر یاری تیادا دەکات . پاشان بەردەوام ئەم یاریزانە لەسوڕانەوەدایە بەدوا یی تۆپدا و بۆشای و کرانەوە بۆ تیپەکەی خۆی زیاتردە کاتەوە و کارئاسانی دەکات . ئایا ئەم یاریزانە ڕۆڵی تری هەیە ؟ بەدڵنیاییەوە ، زۆر زۆریش . ئەم یاریزانە بەردەوام دەرچەی گواستنەوەی تۆپ دروست دەکات و جەخت دەکاتەوە لەسەر پاڵە پەستۆ بۆ سەر تیپی بەرامبەر و بەخێرایی ،دواتریش پۆزێشنی نوێ دروست دەکات . ئەم یاریزانە ڕۆماڵی کات و تۆپ و پێکهاتە/ستراکچەر و دینامێکیەتی و زۆر کاری تر ئەنجام دەدات .