کێشەکانی ئارسناڵ چین و چۆن چارەسەر ئەکرێن!؟

1/2/2019 9:59:32 PM

525 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد حەکیم
+ -

 

کێشەکان: ۱.یاری نەکردنی مەسعود ئۆزێل و هینریك میختاریان لە ناوەند و هێرشبەری باڵ کە هۆکاری لاوازی هیرشبردنە بۆ سەر گۆلی بەرامبەر هەروەها نەبوونی یاریزانێکی مەهاری کە توانای گۆڵکردن و هەلی گۆل دروستکردنی(ئەسیست) هەبێت. ۲.بێ توانای و لاوازی ئارۆن ڕامسی لەباڵی هێرشبەر کە هۆکاری خاوکردنەوە و لاوازی باڵی ڕاستی ئارسناڵە و توانای ئەوەی نییە مەترسی بکاتە سەر تیپی بەرامبەر . ۳.پێکانی هیکتۆر بیلیرین لەباڵی راست کە لە دوای ئەو هیچ یاریزانیك ناتوانیت شوێنی پڕبکاتەوە چونکە بیلەرین یاریزانێکی باش و لێهاتووە زۆر جار بە هاوبەشی لەگەڵ میختاریان زۆرترین هەلی گۆڵکردنیان ڕەخساندووە. ٤.پێکانی ڕۆب هۆڵدینگ زۆرترین زیانی بە ئارسناڵ گەیاندووە چونکە ئەم یاریزانە لەبەرگری لای چەپ یاریزانێکی بێ وینە بوو بەتایبەت لەیارییە چارەنوسازەکان. ۵.دابەزینی ئاستی کۆسلینی و لیشتینشایەر و کەم ئەزمونی ماتیلاند نێڵس هۆکاری خراپی ئاستی بەرگرین . ٦.نەگونجانی پێکهاتەی( ۳.٤.۳) لەگەڵ شیواز و کوالێتی یاریزانانی گەنەرز . ۷.خراپی دەستەی پزیشکی یانەی ئارسناڵ بەتایبەتی لە کاتی پێکان و چارەسەری سروشتی خێرا کەوادەکات یاریزانانی ئەرسناڵ زوو توشی پێکان ببن و زوو توشی هەمان پیکان ببنەوە.. *چارەسەرەکان:٠ ۱.یاریکردنی ئۆزیل پاشای ئەسیست. ۲.پشودان بەیاریزانی سوپەر بەتایبەت ئۆبامیانگ ماندوبونیکی زۆری پیوە دیارە. ۳. ئەنجامدانی ۳ گرێبەست بەتایبەتی بەرگریکاریك و ۲ هێرشبەری باڵ چونکە لە ئیستادا ئارسناڵ تەنها پشت بە ئایۆبی دەبەستێت و مختاریان پێکانی هەیە و زۆر جار لەو مەرکەزە یاری بە ئۆبامیانگ ئەکات کە ناتوانیت وەکو پێویست ڕۆڵ بگێریت. ٤. گەڕانەوە بۆ پێکهاتەی (٤.۲.۳.۱) وەکو سەرەتای وەرز کە زۆرترین سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و وادەکات هەلی زیاتر بۆ هێرشبەر بڕەخسیت بۆ گۆڵ تۆمارکردن. ۵. جێبەجێکردنی پلانی هیرشبەری و گۆڕینی پلانی ئیستا کەزیاتر پلانی بەرگرییە.