خولی پلە یەکی کوردستان پێویستی بە یانەی دوکانە!

12/16/2016 11:00:00 AM

428 جار خوێندراوەتەوە

ڕامیار تەیفور
+ -

پەیامێک بۆ سەرۆکی یانەی دوکان......

خوولی پلە یەکی کوردستان بە بوونی یانەیەکی وەکوو دوکان دەوڵەمەندتر دەبێت بەهۆی ئەم هۆکارانەوە،
 لەخولی لە پلە یەکی کوردستان لە هەموو ناوچەی پشدەر و بتوێن یانەیەکی پلەیەک نیە کە خاوەنی هاندەرێکی یەکجار زۆر بێت بە هۆی ئەو ئاستە بەرزەی ئەم ساڵ پێشکەشی کرد هەر وەک بینیمان بە سوپاسەوە هاندەرانی دوکان لە ناوچەکانی ڕانیەو کۆیە و پیرەمەگروون یەکجار زۆر بوو بە بوونی یانەی دوکان بە پلە یەک وەرزشی ئەم ناوچەیە زیندوو دەبێتەوە ، 
یانەی تۆپی پێی دوکان خاوەنی هاندەرێکی یەکجار تینووە کە 
 شایەنی زیاترە لە پلە دوو

یانەی دوکان خاوەنی یاریگایەکی گونجاوە کە دەتوانێت کەشێکی ئارام بۆ میوان دابین بکات،

بە بوونی یانەی دوکان لە پلە یەک
 ئۆڵۆمپی کوردستان سودێکی باش دەبینێت بۆ برەودان بە ناوبژیوانانی کوردستان .

دوکان یەکێک بووە لەو یانانەی کە توانی رووی ڕاسەقینەی وەرزش نیشان بدات بۆیە وەک خەڵاتێک بۆ برەو دان بەو یانانە پێویستە ئەم جۆرە یانانە خەڵات بکرێن تاوەکوو ببێتە نموونە بۆ وەرزشی کوردستان ..

پەیجی دوکان سپۆرت ئەم پەیامە ئاراستەی یانەی دوکان(سەلام حەمەلاو)دەکات کە هەرچی زووە ئەم داوایە بەرز بکەنەوە بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تاوەکوو ساڵی داهاتوو لە خوولی پلە یەک بەژداری بکەین..

بە دڵنیایەوە هاورێ ڕۆژنامە نووسەکانم ئاگادار کردۆتەوە و زۆربەیان هاوبۆچوونن پاڵپشتی 
 ئەم داوایە دەکەن..

 

 پەیجی دوکان سپۆرت