کاپتن چیە؟ دەسەڵاتی کاپتن چـــیە لەناو یاریگادا؟

9/22/2016 11:15:00 AM

168 جار خوێندراوەتەوە

فواد عومەر
+ -

کاپتن (CAPTAIN) واتە سەرۆکی تیپ لەناو یاریگا ، پردی پەیوەندی لەنێوان ڕاهێنەر و یاریزانان ، وە ناوبژیوان و یاریزانان ، هەموو شوێنێك یان کۆمەڵەیەك پێویستی بە سەرپەرشتێك یان سەرۆکێك هەیە ، کاپتن واتە ڕاهێنەری ناویاڕیگا بۆ هەرکێشەیەك کە رووبدات دەبێت ناوبژیوان پەیوەندی بەکاپتنەوە بــــکات یان بەپێچەوانەوە ، چونکە ناکرێت کـــــــاپتن بــــۆ تیروپشك کەسێك بێت و بۆ بوونی ڕووداوێك کــــەسێکی تـــــربێت یــان بۆ شتێکی هونەری کەسێکی تربێت ، 
دەسەڵاتی کـــــاپتن چیە لە نێو یاریگا ؟
لەکاتی بوونی کێشەیەك لەناو تیپەکەی پەیوەندی بە ڕاهێنەرەوە دەکات بۆچارەسەرکردنی، یان ڕاهێنەر بیەوێت پەیامێك بگەیەنێت بە یاریزانەکانی وەك گۆڕانکاری پێکهاتەی ناویاریگا ئەوا بە کاپتن دەڵێت و بۆی جێ بەجێ دەکات ، یان یاریزانان هەست دەکەن کێشەیەکیان هەیە لەگەڵ ناوبژیوان و یاریدەدەرەکانی یان تۆپ یان یاریگا یان هەرشتێک ئەوا کاپتن دەتوانێت بێت و پەیامەکە بگەیەنێت ئەویش بەشێوەیەکی جوان و دوور لە توڕەبوون و خۆڕاوەشاندن وە ئەمانەش کورد ووتەنی نەیکات بەخەڕەك لەسەر هەمووشتێك قسەبکات بەپێچەوانەوە کاپتن لەلای ناوبژیوان یاریزانێکی ئاساییە و تەنها جیاوازی ئەوەیە وەك سەرکردەی ئەوتیپە تەماشادەکرێت و بۆ ئەو چەندحاڵەتەی سەرەوە باسمکرد جیاوازە لەوانیتر ، 
کاپتن دەبێت چۆن بێت ؟
لەسەرخۆ بێت
کەم کێشە بێت 
زمانی قسەکردنی جیاواز بێت 
کەسێکی ڕێزدار و ناسراوبێت زیاتر لەیاریزانەکانی تر
یاساکانی تۆپی پێ بزانێت 
هەڵسوکەوتی هێمن و لەسەرخۆ بێت 
وا بکات کەمترین کارت وەرگرێت لەسەر قسەکردن و شەڕەشەق و فاوڵی هونەری جێی دڵخۆشیە زۆر کاپتن زۆرینەی ئەم شتانەی تیایە هەوڵبدات هەموو شتێکی تیابێت ئەوا باشترە
کاپتنیش هەیە ئەوشتانەی نیە کە ئەمەش کێشە بۆخۆی بۆ ڕاهێنەر بۆ تیپ بۆ ناوبژیوانانیش دروست دەکات
چونکە یاریزانان دەکەونە شوێن هەڵسوکەوتی کاپتن ، ئەگەر کاپتن باش بێت هەمووان باش دەبن ئەگەر کاپتن باش نەبێت بەپێچەوانەشەوە دەبێتە کێشە بۆتیپەکەی
وەدەبێت کاپتنەکان ئەوە بزانن کە مافی ئەوەیان نیە لەسەر هەمووشتێك تانەبـگرن وەچی تر بەقسەکردن ناوبژیوانان سەرقاڵ نەکەن چونکە کـــــاپتن کاپتنی تیپەکەی خۆیە نەوەك کاپتنی ئەوە بێت بۆ هەر حالەتێکی ناو یاریگا زال بێت بەسەر ناوبژیوان ، لەم کارەیاندا ناوبژیوان چەندجارێك دەتوانێت ڕێزلەوەبگرێت کە کاپتنیت دواجار کارت وەردەگریت

هیوای سود وەرگرتن و سەرکەوتن بۆ کاپتنەکان و یاریزانەکان هیوادارم هەموویان بیرێك لەو شارەی کاپتنیە بکەنەوە لەدەستیاندا کە چەن مانایەکی گه ورەی هەیە.