منیش قسه‌م هه‌یه‌

8/29/2016 11:35:00 AM

1371 جار خوێندراوەتەوە

ئارام شێخ محمود
+ -

له‌ هه‌رجێگاو له‌ هه‌ر مكان و شوێنێك له‌ هه‌ر وڵاتێك خول و پاڵه‌وانیه‌تی فه‌رمی وه‌رزشی ده‌كرێته‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و خوله‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات بێت و پێكه‌وه‌ تۆڕی یاریكردن گرێ بده‌ن و دواجار پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ئه‌م چیرۆكه‌ كه‌ پڕییه‌تی له‌ هیلاك بونی جه‌سته‌وڕۆح و ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی له‌شی ئه‌كته‌ره‌كان كه‌ یاریزانانن ببینین ، هه‌ر ئه‌م گشتگیرییه‌ یه‌ وای كردووه‌ كه‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م یانه‌ به‌شداربووه‌كان لێك بدرێن تا ئاستی ته‌واو و دروستی یانه‌كان ده‌ر بكه‌وێت ، به‌ڵام خولی كوردستانی ئه‌مساڵ زیاتر له‌ خولی تیپی میللی و خولی خوێندگاكان ده‌چێت ، چۆن ؟

به‌ نمونه‌.

١- له‌خولی سه‌رتاسه‌ریدا ده‌رگا واڵا ده‌بێت بۆ تێكه‌ڵ بوونی سه‌رجه‌م كلتوری ناوچه‌ جیاوازه‌كان .

٢- له‌خولی سه‌رتاسه‌ریدا دیسان ده‌رگا واڵا ده‌بێت بۆ ده‌ركه‌وتنی گه‌نجان و لاوان تا ئاستی شاراوه‌یی خۆیان ده‌ربخه‌ن، به‌ڵام به‌م شێوازه‌ی ئێستای خولی كوردستان ئه‌م ده‌رگایه‌یی مین ڕێژ كردووه‌.

٣- له‌خولی سه‌رتاسه‌ریدا ده‌رگای چانس و موفاجه‌ئه‌ زۆر كه‌م ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌مساڵی خولی كوردستان ته‌نها ئه‌م ده‌رگایه‌یی به‌ كراوه‌یی هێشتۆته‌وه‌.

٤- له‌خولی سه‌رتاسه‌ریدا مافی ته‌واو ده‌درێت به‌ هه‌موویانه‌كان ، به‌ڵام له‌خولی ئه‌مساڵی كوردستاندا زۆربه‌ی مافی یانه‌كان تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ ده‌بن ، به‌وه‌ی كه‌ زۆرجار یانه‌ به‌هێزه‌كان لێك ده‌درێن.

٥- له‌خولی سه‌رتاسه‌ریدا ده‌كرێت زۆرترین پلان و تكتیك و ڕێگای یاری كردنی جیاواز ببینین، به‌ڵام دیسان خولی كوردستانی ئه‌مساڵ ئه‌و ده‌رگایه‌شی داخستووه‌

 

ئارام شێخ محمود یاریزانی تۆپی پێ / خوێندكاری ماسته‌ر له‌زانستی ڕاهێناندا.