کۆتینیۆ یەک هەنگاو لە چێڵسییەوە دوورە

کۆتینیۆ یەک هەنگاو لە چێڵسییەوە دوورە
2020-04-06

1462 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆژ بە رۆژ یانەى چێلسی نزیک دەبێتەوە لە کرینی کۆتینیۆی یاریزانی یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانی. کۆتینیۆ بە شێوەیەکی خواستن و بۆ یەک وەرز پەیوەندی بە یانەى بایرنەوە کردوە لەگەڵ ئەگەری درێژ کردنەوەى گرێبەستەکەى. بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئەڵمانیا، یانەى بایرن میونشن نایەوێت گرێبەستی کۆتینیۆ بکاتە هەمیشەیی و دەینێرێتەوە بۆ بەرشەلۆنە. ئیدارەى یانەى بەرشەلۆنەش بۆ ئەوەى یانەکان بتوانن گرێبەست لەگەڵ کۆتینیۆ بکەن نرخەکەیان بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ کەمکردۆتەوە. لە ئێستادا یانەى چێلسی ئینگلیزی نزیکترین یانەیە بۆ ئەوەى گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانەبەرازیلیە ئیمزابکات.