کلۆپ ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ کەمکردنەوەى موچەکەى

کلۆپ ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ کەمکردنەوەى موچەکەى
2020-04-06

859 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆرگن کلۆپ ئامادەیی خۆی پیشاندا موچەى مانگانەکەى کەم بکاتەوە بەڵام هێشتا یاریزانەکان رازی نین. بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگرتنی خول و پاڵەوانێتیەکانی ئەوروپا قەیرانێکی زۆر روبەروی یانە گەورەکانی ئەوروپا بۆتەوە. یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ ئامادەیی خۆی پیشاندا بە کەمکردنەوەى موچەکەى کە مانگانە ملیۆنێک و پێنج سەد هەزار دۆلار وەردەگرێت. هەر دواى ئەو ئیدی هاو راهێنەری بۆرنمۆس و گراهام بوتەر راهێنەری برایتۆن ئامادەیی خۆیان پیشاندا کە ئەوانیش موچەکانیان کەم بکەنەوە. بەڵام تا ئێستا یاریزانەکانی هیچ یانەیەک رازی نین موچەکانیان لەسەدا 30 کەم بکەنەوەو پێیانوایە گەرانەوەى ئەو پارەیە باشترە بۆ کەرتی تەندروستی بێت نەک بۆ سەرۆکی یانەکەیان.

 

خ . ک