لیڤاندۆڤیسکی لە پێکان چاکبۆتەوە

لیڤاندۆڤیسکی لە پێکان چاکبۆتەوە
2020-04-06

696 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤیسکی لە پێکان چاکبۆتەوەو گەڕایەوە بۆ مەشق و راهێنانەکانی یانەى بایرن میونشن. یانەى بایرن میونشن یەکەم یانە بوو لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەکەى ئەوروپا کە مەشق و راهێنانەکانی بۆ ئەم وەرزە دەستپێکردەوە. یانەى بایرن لە بەیاننامەیەکدا تەئکیدی کردەوە کە ئەوان لە ژێر رێنماییەکانی تەندروستیدا دەبن و بە ئاگاداری تیمی پزیشکی راهێنانیان دەستپێکردۆتەوە. لە راهێنانەکاندا لیڤاندۆڤیسکی هێرشبەری پۆڵەندی بەشداری کرد کە پێشتر بەهۆی پزیشکەکان ماوەى شەش هەفتەیان بۆ دانابوو تا لە پێکانی ئەژنۆی چاک ببێتەوە. جگە لە لیڤاندۆڤیسکی ، نیکۆلاس سولی لە ژێر چاودێری پزیشکیدا راهێنانەکانی ئەنجامدا.