پاش مانگێک رۆناڵدینیۆ لە زیندانەوە سڵاو بۆ هاوادارانی دەنێرێت

پاش مانگێک رۆناڵدینیۆ لە زیندانەوە سڵاو بۆ هاوادارانی دەنێرێت
2020-04-06

1469 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدینیۆ لە زیندانەوە سڵاو بۆ خۆشەویستانی دەنێرێت و گرتە ڤیدیۆییەک بڵاودەکاتەوە. 32 رۆژە رۆناڵدینیۆ بەهۆی چونە ناوەوەى بۆ وڵاتی پاراگواى بە پاسپۆرتی ساختەوە دەستگیرکراوەو لە زینداندایە. رۆناڵدینیۆ لە زیندانەوە گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوەو سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە هەواڵیان پرسیوەو پشتگیریان کردوە. دادوەرەکانی پاراگواى رەتیانکردۆتەوە کە رۆناڵدینیۆ لە بەرامبەر یەک ملیۆن دۆلار بەر بدات و ماوەى زیندانیکردنەکەى درێژ کردۆتەوە. رۆناڵدینیۆ بە جادوگەرەکەى بەرازیل ناسراوەو سەردەمی زێڕینی خۆی لە یانەى بەرشەلۆنە لە ساڵانی 2003 بۆ 2008 بەسەر بردوە.