دوو کەس لە یانەى بەرشەلۆنەدا توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون

دوو کەس لە یانەى بەرشەلۆنەدا توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون
2020-03-26

27683 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکى بەشى خزمەتگوزاریە پزیشکییەکانى یانەى بەرشەلۆنە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە.

ڕۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى نزیک لە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى ئاشکرایکرد، یەکەم حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە یانە کەتەلۆنیەکەدا تۆمارکراوە.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، پشکنینە پزیشکیەکەى کە بۆ ڕامۆن کانالى سەرۆکى بەشى خزمەتگوزاریە پزیشکییەکانى بەرشەلۆنە کراوە، ئەنجامەکەى ئەرێنى بووە و پزیشکەکە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەش کردووە، ڤایرۆسەکە کاریگەرى لەسەر جۆزێپ ئەنتۆنى گۆتیرێزى پزیشکى تۆپى دەستى یانەکەش هەبووە و لە ئێستادا هەردووکیان لە نەخۆشخانەدان بۆ وەرگرتنى چارەسەى پەتاکەیان.

سپۆرت باسى لەوەش کردووە، تا ئێستا هیچ یاریزانێکى یانە کەتەلۆنیەکە توشى ڤایرۆسەکە نەبووە و لە ماڵەکانى خۆیاندا لە دابڕینى پزیشکیدان، ئەمە لە کاتێکدا بەڕێژەیەکى بەرچاو کۆرۆنا لە ئیسپانیادا بڵاوبووەتەوە و قوربانى زۆرى لێکەوتووەتەوە.

 

گ . ف