هازارد: وەرزى یەکەمم لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا خراپ بوو

هازارد: وەرزى یەکەمم لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا خراپ بوو
2020-03-26

1816 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیدین هازاردى بەلجیکى پێیوایە وەرزى یەکەمى لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا خراپ بووە و ئارەزووى دواخستنى یۆرۆشى نەکردووە.

لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا، هازاردى یاریزانى ڕیاڵ مەدرید ئاماژە بەوە دەکات، پێویستە لە وەرزى داهاتوودا هەڵسەنگاندن بۆ ئاستى بکرێت لە یانە مەدریدیەکەدا، لەبەرئەوەى وەرزى یەکەمى باش نەبووە، بەهۆى ئەو پێکانانەى توشى بوون.

هازارد دەڵێت "وەرزى یەکەمم خراپ بوو، بەڵام لە هەموو شتێکدا نا، ئەتوانم بڵێم ئەم وەرزە بۆ خۆگونجاندن بوو لە یانەکەمدا و بوونیشم لێرە ئەزمونێکى زۆر نایابە بەلامەوە".

لەبارەى دواخستنى یۆرۆى ٢٠٢٠ەوە هازارد پێیوایە زۆر نزیکبووە لە بەشداریکردن لە جامەکەدا، هەر لەبەرئەمەش بێ هیوا بووە لە دواخستنى پاڵەوانێتییەکەوە و دەڵێت "دەبێت چاوەڕێ بکەین بۆ ساڵى داهاتوو، هەرچەندە زۆر قورسە بۆ هاندەران، کە چاوەڕێ دەکەن هەموو هاوینێک پاڵەوانێتییەک ببینن".

هازارد لە بارەى مەترسیەکانى ڤایرۆسى کۆرناوە دەڵێت، وەک هەموو کەسێک کەمێک دوودڵییان هەیە لە ڤایرۆسەکە، بەتایبەت ترسى لە گواستنەوەى ڤایرۆسەکە هەیە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى تر، کە ئەمە زۆر دوودڵى کردووە.

 

گ . ف