فیفا بیر لە گۆڕینى کاتى گواستنەوەى هاوینەى یاریزانان دەکاتەوە

فیفا بیر لە گۆڕینى کاتى گواستنەوەى هاوینەى یاریزانان دەکاتەوە
2020-03-26

2148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فیفا بیر لەوە دەکاتەوە کاتى ماوەى گواستنەوەى هاوینەى یاریزانان بگۆڕێت بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.

تۆڕى سکاى سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یەکێتى تۆپى پێى جیهان کۆمەڵەى کارى پێکهێناوە لە بارەى کاتى ماوەى گواستنەوەى هاوینەى یاریزانانەوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووە بە هیچ بڕیارێک لە بارەى دواخستنى ماوەکە یان درێژکردنەوەى.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر یانەکانى ئینگلتەرا داوایانکردبوو ماوەى گواستنەوەى هاوینە تا ماوەى گواستنەوەى زستانە لە کانونى دووەمى داهاتوودا درێژبکرێتەوە.

وتەبێژێکى فیفا بە سکاى سپۆرتى ڕاگەیاندووە، کۆمەڵەى کار لە یەکێتییەکەیاندا هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندنى پێویستیەکان لە کاتى هەر گۆڕانکارییەکى کاتى لە ڕێنماییەکاندا، لە بارەى حاڵى یاریزانان و گواستنەوەیان، ئەمەش بۆ پارێزگارى کردن لە گرێبەستى یاریزانان و یانەکانە".

فیفا باسى لەوەش کردووە، بەجدى کارەکانیان دەستپێکردووە و گفتوگۆش لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن لە پێناوى بەرژەوەندى گشتیدا.

 

گ . ف