بەرشەلۆنە دەیەوێت پارێزگارى لە تیر شتیگن بکات

بەرشەلۆنە دەیەوێت پارێزگارى لە تیر شتیگن بکات
2020-03-26

1482 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى بەرشەلۆنە پەیوەستە بە تیر شتیگنى ئەڵمانییەوە و لە دواى میسى دووەم گرنگترین ئەندامى تیپەکەیانە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەر هەیە مارک ئەندریە تیر شتیگنى گۆڵچى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە هاوینى داهاتوو پەیوەندى بە یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانییەوە بکات، کە یانە باڤاریەکە دەیەوێت بیکاتە جێگرەوەى مانوێل نویەر.

بەڵام ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، یانە کەتەلۆنیەکە دەیەوێت پارێزگارى لە تیر شتیگن بکات و نایەوێت دەستبەردارى بێت و دووەم گرنگترین ئەندامى تیپەکەیەتى لە دواى لیۆنێل میسى ئەرجەنتینییەوە.

مارکا ئاماژەى بەوەش کردووە، دەنگۆى پەیوەندیکردنى تیر شتیکن بە میونشنەوە، کە گرێبەستەکەى لە ٢٠٢٢دا کۆتایى دێت، دواى ئەوە هات ڕاگەیاندنەکان باسیان لە شکستهێنانى دانوساندنەکانى گۆڵچییەکە لەگەڵ یانەکەی کرد لەسەر مووچەى ساڵانەکەى، کە ئەمەش هیواى کڕینى تیر شتیگنى بە بایرن میونشن بەخشیوە، هەرچەندە بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستەکەى تا ٢٠٢٥ نوێبکاتەوە.

 

گ . ف