یەکێتى تۆپى پێى ئیتاڵیا باس لە چارەنوسى خولى وڵاتەکەى دەکات

یەکێتى تۆپى پێى ئیتاڵیا باس لە چارەنوسى خولى وڵاتەکەى دەکات
2020-03-26

1873 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى ئیتاڵیا پێیوایە هەڵوەشاندنەوەى خولى ئیتاڵیا نرخى خولەکە کەم دەکاتەوە و دووپاتیدەکاتەوە خۆیان بەدەستەوەنادەن.

گابرێل گراڤیناى سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى ئیتاڵیا لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆى مارتى وڵاتەکەى ئاماژە بەوە دەکات، تواناى دەستپێکردنەوەى خولى ئیتاڵیایان هەیە و هیوایان لەدەستنەداوە و هەموو تواناى خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ دەستپێکردنەوەى خولەکە و خۆبەدەستەوەدانیان بە قورس دەزانێت.

گابرێل گراڤینا دەڵێت "ئێستا زووە بیر لە دەستپێکردنەوەى خولەکە بکەینەوە، بەڵام دەبێت بە ئیجابیانە بیربکەینەوە و هەوڵى خۆشمان دەدەین بە کردنەوەى یارییەکان، گەر لە مانگەکانى تەمووز و ئابیشدا بێت".

گراڤینا ڕوونیکردووەتەوە، نایانەوێت داواى پارە لە حکومەت بکەن، بەڵام لە قەیراندان و تەنیا داوا دەکەن یارمەتییان بدرێت لە چەندین ڕووەوە و دەڵێت "کۆبوونەوەیەکمان لەبەردەمدایە لە هەفتەى داهاتوودا، پێشموایە هەڵوەشاندنەوەى ئەم وەرزە دۆڕاندن و لەدەستدانە و لە نرخى خولەکە کەم دەکاتەوە، هەموو بیرۆکەیەکیش ڕەتدەکەینەوە کە لە هەڵوەشاندنەوەى خولەکەوە نزیکبێت".

 

گ . ف