هیچ گرێبەستێک لە ریاڵ مەدریدەوە بۆ هالاند نەگەیشتووە

هیچ گرێبەستێک لە ریاڵ مەدریدەوە بۆ هالاند نەگەیشتووە
2020-03-25

1325 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕێوەبەری کارەکانی هالاند رەتیکردەوە هێرشبەرە نەرویجیەکە بیری لە جێهێشتنی بروسیا دۆرتمۆند کردبێتەوە. پاش ئەوەى رۆژنامەى مارکا لاپەرەی یەکەمی تەرخان کردبوو بۆ هالاند و باسی لەوە کردبوو کە ریاڵ مەدرید ئامانجی ئەوەیە ئەو هێرشبەرە نەرویجیە بکڕێت، هەرزوو مینۆ رایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە هاتە دەنگ. رایۆلا دوپاتیکردەوە کە هالاند بەنیازی جێهێشتنی بروسیا دۆرتمۆند نییەو هیچ پەیوەندییەکیشی بۆ نەهاتوە لە یانەى ریاڵ مەدریدەوە. وتیشی: هالاند ئاستێکی نمونەیی پێشکەش دەکات لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیدا و کەس نازانێت لەداهاتودا چی رودەدات. هالاند ئەم وەرزە 33 یاریی لەگەڵ دۆرتمۆند و سالزبۆرگ کردوە و 40 گۆڵیشی تۆمارکردوە.