ڤیدیۆ.. لەخولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە ڤالانسیا دۆڕا

ڤیدیۆ.. لەخولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە ڤالانسیا دۆڕا
2020-01-25

8958 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بەڤالانسیا دۆڕا و پێشەنگی ریزبەندی خولەکەى کەوتۆتە مەترسییەوە.

لەمیانی یارییەکانی هەفتەى 21ی خولی ئیسپانیا یانەى بەرشەلۆنە لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بوە میوانی یانەى ڤالانسیا.

تایمی یەکەم لێدانێکی سزا بۆ ڤالانسیا دروست بوو بەڵام شتیگنی گۆڵچی گەڕاندییەوە.

هەرچەندە تایمی دووەم بەرشەلۆنە باشتر یاریی کرد بەڵام ڤالانسیا توانی دوو گۆڵ تۆماربکات.

گۆڵی یەکەم ئالبا بە هەڵە لەخۆیانی کرد و گۆڵی دوەمیش ماکسیمیلیانۆ گۆمێز تۆماریکرد.

بەو بردنەوەیە ڤالانسیا کۆی خاڵەکانی بۆ 34 خاڵ بەرزکردەوەو بەشێوەیەکی کاتی چوە پلەى پێنجەمەوەو بەرشەلۆنەش کۆی خاڵەکانی بە 43 خاڵ مایەوە بەڵام لەکاتی بردنەوە یاخود یەکسان بونی ریاڵ مەدرید لە یارییەکەى سبەى بەرامبەر بەلەد وەلید، پێشەنگ لەدەست دەدات.