وردەکاری و نهێنی وێنەگرتنی یارییەکانی تۆپی پێ لەم راپۆرتەدا بخوێنەرەوە

وردەکاری و نهێنی وێنەگرتنی یارییەکانی تۆپی پێ لەم راپۆرتەدا بخوێنەرەوە
2020-01-25

6971 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وێنەگرتنی یارییەکان کۆمپانیای تایبەت بە گواستنەوە سەرپەرشتی دەکەن و کادری بەتوانا و ئامێری پێشکەوتوی بۆ دابینکراوە.

ژمارەى کامێراکان لەخولێکەوە بۆ خولێکی تر و بە پێی بەهێزی خولەکان جیاوازن.

ژمارەى کامێراکانی خولی ئیسپانیا بە بەراورد بە کامێراکانی خولی یۆنان جیاوازی هەیە، ئەوەش بەهۆی جیاوازی هێزی دوو خولەکەوەیە.

قازانجی پارە و ژمارەى هاندەر و جۆری پاڵەوانێتیەکەو ناوبانگی ئەو رکابەرییە ، هۆکار دەبێت بۆ پێشکەوتنی کامێراکان و زیاتر گرنگی دان بە جۆرەکانی.

ئەمە جگە لەوەى ژمارەى کامێراکان بە پێی گرنگی یارییەک لە یارییەکی ترەوە دەگۆرێت، دەتوانین بڵێین ژمارەى کامێراکانی یارییەکی نێوان بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید زیاترە لە ژمارەى کامێراکانی یاریی نێوان لیڤانتی و ئیسپانیۆل لەهەمان خولدا.

لە یارییەکی کلاسیکۆدا نزیکەى 30 کامێراى وێنەگرتنی ڤیدیۆی بۆ یارییەکە بەکار دێت جگە لەوەش 38 کامێراش دادەنرێت بۆ لێدانەوەى دیمەنەکان.

ئەو 30 کامێرایە جۆراو جۆرە و هەر یەکەو بۆ ئیشێکی تایبەت بەکار دەهێنرێت ، یەکێک بۆ لێدانەوەى دیمەنەکان بە خاوی و یەکێکیش بۆ کاردانەوەى یاریزانان، چەند دانەیەکیش دیاریکراوە بۆ کاردانەوەی هاندەران و دیمەنەکانی تر.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە مۆندیالی 2018 بۆ هەر یارییەک تەنها 37 کامێرا بەکارهاتوە.

یاریگاکانیش هۆکار دەبن بۆ گۆرانکاری لە ژمارەى کامێراکان، یاریگاى سانتیاگۆ یان کامپ نو ژمارەى کامێراکانی زیاترە لە یاریگای سیوداد دی ڤالانسیای لیڤانتی.

سەرباری هەموو ئەوانەش ، باشی کامێراکان لە یاریگایەکەوە بۆ یاریگایەکی تر دەگۆرێت، بۆ نمونە جۆری کامێرای سکاى کام کە جۆرێکی پێشکەوتوەو لە ئاسمانی یاریگادا دەبێت، تەنها لە شەش یاریگاى خولی ئیسپانیا هەیە و لە یاریگاکانی تردا بونی نییە.

زۆرن ئەو کۆمپانیایانەى خەریکی گواستنەوەى یارییەکانی تۆپی پێن، بەڵام بەناوبانگترینیان ، کۆمپانیای ئێچ بی ئێسە.

ئەم کۆمپانیایە بۆندی هەیە لەگەڵ فیفا بۆ گواستنەوەى یاریی پاڵەوانێتیە فەرمییەکان.

هەرچی خولە ناوخۆییەکانیشە لەلایەن کۆمەڵێک کۆمپانیای گواستنەوەوە سپۆنسەریان دەکرێت و بەهێزی خولەکانیش لەگەڵ ناوبانگی کۆمپانیاکان دەگۆڕێت.