هەموو پێشبینییەکان بۆ رۆیشتنی کاڤانین لە پاریس سانجێرمان

هەموو پێشبینییەکان بۆ رۆیشتنی کاڤانین لە پاریس سانجێرمان
2020-01-25

2259 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆژ بە رۆژ رۆیشتنی ئیدیسۆن کاڤانی ئۆرۆگوایی لە ریزەکانی یانەى پاریس سانجێرمانی فەرەنسی نزیکتر دەبێتەوە.

کاڤانی بەهۆی چونی ئیکاردییەوە ، لەسەر کورسی یەدەگی پاریس سانجێرمان دانراوەو ئەویش بەنیازی دۆزینەوەى یانەیەکی ترە.

کاڤانی کە بە 198 گۆڵ ، گۆڵکاری مێژووی پاریس سانجێرمانە لە مانگی یەکدا تەنها دوو یاریی بەشداری کردوەو ئەویش بەشێوەیەکی یەدەگ پشتی پێبەستراوە.

ئەمە جگە لەوەى لە چەندین راهێنانی بەکۆمەڵی پاریس سانجێرمان لەم مانگەدا بەشداری نەکردوەو سەرقاڵی دۆزینەوەى یانەیەکی نوێیە.

بە پێی هەوالی رۆژنامەکان، مانچستەر یونایتدو ئەتلەتیکۆمەدرید ئەو دوو یانەیەن کە رکابەری لەسەر کڕینی کاڤانی هێرشبەری پاریس سانجێرمان دەکەن.