پۆگبا لە هاویندا داهاتووی خۆی لەگەڵ مانچستەر یونایتد یەکلایی دەکاتەوە

پۆگبا لە هاویندا داهاتووی خۆی لەگەڵ مانچستەر یونایتد یەکلایی دەکاتەوە
2020-01-25

4604 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لێدوانی بەڕێوەبەری کارەکانی پۆگبا یاریزانە فەرەنسیەکە لە یانەى مانچستەر یونایتد دووردەخاتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ ئاژانسی سکاى سپۆرت، مینۆ رایۆلا بەڕێوەبەری کارەکانی پۆگبا باسی لە چەند پرسێکی جیاواز کرد.

رایۆلا دوپاتیکردەوە کە مانچستەر یونایتد شکستی هێناوە لەو هەنگاوانەى سەرەتاى وەرز دیاریی کردبوو پێی بگات.

وتیشی: چاوەرێی هاوین دەکەین بۆ ئەوەى بزانین ئایا پۆگبا هێشتا لە پلانەکانی مان یونایتد ماوە یاخود مانچستەر یونایتد لە پلانی پۆگبادایە.

مینۆ رایۆلا ئاشکراشیکرد کە لە ئێستادا پۆگبا لە قۆناغی کۆتایی چارەسەری پێکانەکەیدایە.

ئەم قسانەى مینۆ رایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانی پۆگبا لەکاتێکدایە کە یاریزانە فەرەنسیەکە ئەم وەرزە تەنها هەشت یاریی بەشداری کردوەو ئەوانی تر بەهۆی پێکانەوە دورکەوتۆتەوە.

لەسەرەتاى وەرزشیەوە دەنگۆی ئەوە هەیە پۆگبا یاخود دەگەرێتەوە بۆ یۆڤانتۆس یان پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە دەکات.