ڤیدیۆ.. لە جامى ئوسترالیاى کراوە ئۆساکا بە گاوف دۆڕا

ڤیدیۆ.. لە جامى ئوسترالیاى کراوە ئۆساکا بە گاوف دۆڕا
2020-01-24

1220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ئوسترالیاى کراوە، نئۆمى ئۆساکا بە کورى گاوف دۆڕا و ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

لە قۆناغى سێیەمى جامى ئوسترالیاى کراوە بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە شارى میلبۆرن بەڕێوەدەچن، لەسەر ئاستى کچان، نئۆمى ئۆساکاى ژاپۆنى و کورى گاوفى ئەمریکى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

ئۆساکاى خاوەنى پلەى چوارەمى ڕیزبەندى باشترین کچە یاریزانانى تێنسى جیهان، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ و شەش بە چوار گێم بوو.

بەمەش، ئۆساکاى ٢٢ ساڵ، ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد و کورى گاوفیش سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چوارەم بەدەستهێنا.

 

گ . ف