خشتە.. ئەنجامى یارییەکانى هەفتەى ١٣ى خولى نایابى کوردستان بزانە

خشتە.. ئەنجامى یارییەکانى هەفتەى ١٣ى خولى نایابى کوردستان بزانە
2020-01-24

6673 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى کوردستان، نەورۆز بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە دەربەندیخانى بردەوە و دهۆک و هەولێریش یەکسانبوون.

لە دوا دوو یارى هەفتەى ١٣ى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستان، یانەى نەورۆز لە یاریگاى زانکۆ لە سلێمانى، میواندارى یانەى دەربەندیخانى کرد.

نەورۆز لە بەردەم هاندەرانیدا بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و سێ خاڵى گرنگى بەدەستهێنا.

لە یارییەکى تردا، هەردوو یانەى دهۆک و هەولێر لە یاریگاى دهۆک ڕووبەڕووى یەکبوونەوە و یارییەکەش بە یەکسانى و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایى هات.

بەم ئەنجامانەش، سیروانى نوێ، کە لەم هەفتەیەدا چاوەڕوانبوو، بە ٢٠ خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە و نەورۆز بە ١٩ خاڵ لە پلەى چوارەمەوە سەرکەوت بۆ پلەى دووەم، هەولێریش بە ١٧ خاڵ لە پلەى پێنجەمدا مایە و دهۆکیش بە ١٦ خاڵەوە لە پلەى شەشەمەوە بۆ پلەى هەشتەم دابەزى.

 

گ . ف