خشتە.. تیروپشکى قۆناغى ١٦ى جامى شاى ئیسپانیا ڕاکێشرا

خشتە.. تیروپشکى قۆناغى ١٦ى جامى شاى ئیسپانیا ڕاکێشرا
2020-01-24

18368 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە قۆناغى ١٦ى جامى ئیسپانیا، بەرشەلۆنە بەرامبەر لیگانێس یارى دەکات و ڕیاڵ مەدریدیش ڕووبەڕووى زەرەگۆزە دەبێتەوە.

یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا تیروپشکى قۆناغى ١٦ى جامى شاى ئیسپانیاى ڕاکێشا، بەرشەلۆنە بەرامبەر لیگانێس یارى دەکات و ڤالانسیاى هەڵگرى نازناوەکەش ڕووبەڕووى لیۆنێسا دەبێتەوە، کە ئەم یانەیە ئەتلەتیکۆ مەدریدى کردە دەرەوەى جامەکە.

هەر بەپێى تیروپشکەکە، ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ڕیاڵ زەرەگۆزە یارى دەکات و سیڤیلیە و میراندیزیش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

یارییەکان بە شێوازى یەک دۆڕاندن بۆ دەرەوە بەڕێوەدەچن، تەنیا لە قۆناغى پێش کۆتاییدا یارییەکان بە چوون و گەڕانەوە دەکرێن، هەروەها لەم قۆناغەشەوە پشت بە ڤار دەبەسترێت، کە لە قۆناغەکانى پێشوودا بەکارنەدەهات.

یارییەکانى قۆناغى ١٦ لە ٢٨ و ٢٩ و ٣٠ى ئەم مانگە و یارییەکانى قۆناغى چارەکى کۆتایى لە پێنجى شوبات دەکرێن، یارییەکانى قۆناغى پێش کۆتاییش لە ١٢ى شوبات و چوارى ئازاردا بەڕێوەدەچن، یارى کۆتایى جامەکەش ١٨ى نیسان دەکرێت.

 

گ . ف