لیڤەرپوڵ پێکانى سادیۆ مانى ڕاگەیاند

لیڤەرپوڵ پێکانى سادیۆ مانى ڕاگەیاند
2020-01-24

3640 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ پێکانى سادیۆ مانى سەنیگالى ڕاگەیاند، بەڵام ماوەى دوورکەوتنەوەى لە یاریگاکان ئاشکرانەکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا یانەى لیڤەرپوڵى ئینگلیزى ڕایگەیاند، سادیۆ مانى هێرشبەرى یانەکەى توشى پێکان بووە لە ماسولکەى پێشەوەى ڕانیدا.

لیڤەرپوڵ ماوەى دوورکەوتنەوەى مانى لە یاریگاکان ئاشکرانەکردووە، بەڵام پێشبینى دەکرێت لە دوو یارى داهاتووى یانەکە بەرامبەر شرۆسبرى تاون لە جامى یەکێتى ئینگلتەرا و بەرامبەر وێست هام لە یارییە دواخراوەکەى خولى ئینگلتەرا بێبەش بێت.

مانى ٢٧ ساڵ، باشترین یاریزانى ٢٠١٩ى ئەفریقا، لە یارییەکەى بەرامبەر وڵڤرهامپتۆن لە هەفتەى ٢٤ى پریمەر لیگ لە خولەکى ٣١دا تۆوشى ئەم پێکانە هات و نەیتوانى درێژە بە یارییەکە بدات، لە جێگەکەیدا تاکۆمى مینامینۆى ژاپۆنى یاریکرد.

 

گ . ف