کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی کیکی سیتین پاش بردنەوەى بەرشەلۆنە لەگرانادا

کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی کیکی سیتین پاش بردنەوەى بەرشەلۆنە لەگرانادا
2020-01-20

14960 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سیتینی راهێنەری بەرشەلۆنە ستایشی ئاستی بەرزی میسی کرد و دڵخۆشی خۆشی پیشاندا بەوەى لە یەکەم یاریدا بردنەوەیان بەدەستهێناوە.

پاش بردنەوەى بەرشەلۆنە لە گرانادا، کیکی سیتینی راهێنەری بەرشەلۆنە بەشداری کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی کرد.

سیتین دوپاتیکردەوە کە تایمی یەکەم هەلی گۆلی زۆریان دروستکردوە بەڵام سەرکەوتوو نەبون لەوەى گۆڵ بکەن.

ئاماژەى بەوەشدا کە بەتەواوی کۆنترۆلی یاریگایان کردوە و بەردەوام تۆپیان لابوەو هێرشیان کردۆتە سەر تیپی بەرامبەر.

ستایشی ئاستی بەرزی میسیشی کرد و دوپاتیکردەوە کە ئەو هەمیشە لە کاتە قورسەکاندا بونی خۆی سەلماندوە.

دڵخۆشی خۆشی پیشاندا بەوەى لەیەکەم یاریدا بردنەوەیان بەدەستهێناوەو س خاڵی گرنگیان مسۆگەرکردوە.

باسیشی لەوە کرد کە بە تێپەربونی کات باشتر دەبن و کێشەکانیشیان چارەسەر دەکەن.

 

بەشێک لە قسەکانی کیکی سیتین

کیکی سیتین: هەندێ هەلی گۆڵمان لەدەستدا لە تایمی یەکەمدا، بەڵام یارییەکی باشمان کرد، پێویستە بەشێوەیەکی تەدریجی باشتر بین

 

کیکی سیتین: ئەمە یەکەم یاریمە لە یاریگاى کامپ نو، سەیری یارییەکەم کرد بە لەسەر خۆیی

 

کیکی سیتین: سەرەراى تەڕی چیمەنی یاریگا و ئەو کێشانەى روبەروبومان بونەوە بەڵام توانیمان بردنەوە بەدەست بهێنین

 

کیکی سیتین: کۆنتڕۆڵی یاریگامان بەدەست بوو بەتەواوی

 

کیکی سیتین:تۆپمان بە خێرایی وەردەگرتەوە کە لەدەستمان دەدا، زانیشمان چۆن یارییەکە ئەنجام بدەین

 

کیکی سیتین: من یەکێکم لە دەستەى هونەری بەرشەلۆنەو گوێ لە رای یاریدەدەرەکەم دەگرم، ئێمە هەمومان پێکەوە کار دەکەین

 

کیکی سیتین: ئەوەى میسی دەیکات، هەر ئەوەیە کە کردویەتی بە درێژایی مێژووی خۆی

 

کیکی سیتین:دڵخۆشم بە بردنەوەکەو سێ خاڵی یارییەکە

 

کیکی سیتین: هەندێ شتی ئیجابی هەبون، سەرەراى ئەو رەشە بایە زۆرەى لە یاریگادا هەبوو، جگە لە تەڕی چیمەنەکە

 

کیکی سیتین: ئەوەى بینیتان میسی بو، یارییەکان قورس دەبن، ئەو دەردەکەوێت و کێشەکان چارسەر دەکەن، ئەو دیمەنەى کە لەگۆڵەکە بینیمان چەند جارێک لە تایمی یەکەمیش کرابون بەڵام گۆڵ نەدەبون، کاتێک میسی دەچێتە ناو هێلی بەرگریی تیپی بەرامبەرهەلی گۆڵ لەبەردەمی ئاسان دەبێت.

 

کیکی سیتین: تایمی یەکەم هەندێ خاوی بەدی دەکرا لەهێلی ناوەراست، بەڵام بەشداری کردنی ریکی بۆیگ و ئارسەر میلۆ توانیان خێراتر بین، یاریزانی زیاتریشمان چونە ناو ناوچەى تیپی بەرامبەر، ئەمە وا دەکات پانتایی زیاتر دروستبکەین.