دوو هۆکار لە پشت دەرکردنی ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنەوە بوون

دوو هۆکار لە پشت دەرکردنی ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنەوە بوون
2020-01-19

16416 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 خراپی راهێنان و ئامادەکارییەکان و باڵا دەستی چەند ئەستێرەیەک هۆکاری سەرەکی بون بۆ دورخستنەوەى ڤالڤێردی لە پۆستی راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە. رۆژنامەى مارکا لە سەرچاوەیەکی تایبەتی خۆیەوە ئەو هۆکارانەى ئاشکراکردوە کە بونەتە هۆی دورخستنەوەى ڤالڤێردی لە پۆستی راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە. مارکا باسی لەوە کردوە کە ئیدارەى بەرشەلۆنە پێی وابوە ئامادەکارییەکانی یانەکە بۆ یارییەکان و مەشق و راهێنانەکان وەک پێویست ئەنجام نادرێت و یاریزانەکان لە روی تەکتیکی و تەکنیکییەوە پێش نەکەوتون. جگە لەوەش بەشێک لە یاریزانەکان کۆنترۆلی ژوری خۆگۆرین و پێکهاتەى سەرەکیان کردوەو ڤالڤێردیش تواناى چارەسەر کردنی کێشەکەى نەماوە. ئەمەش واى لە ئیدارەى بەرشەلۆنە کردوە سەرباری ئەوەى تیپەکە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا بوو، بەڵام بریاری دورخستنەوەى ڤالڤێردی راهێنەریان دەرکرد و لەجێگەى ئەو کیکی سیتینی راهێنەری پێشوی ریاڵ بیتسیان دیاریکرد.