ڤیدیۆ: لەخولی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕۆما لە جەنەوای بردەوە

ڤیدیۆ: لەخولی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕۆما لە جەنەوای بردەوە
2020-01-19

733 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕۆما بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە جەنەوای بردەوە.

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەى بیستەمی خولی ئیتاڵیا یانەى ڕۆما لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی جەنەوا..

ڕۆما بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر جەنەوا بەدەستهێنا،گۆڵەکانی ڕۆما ئۆندێر و بیراسکی بە هەڵە لە خۆیان و دزیکۆ تۆماریان کرد،گۆڵەکەی جەنەواش گۆران پاندێڤ تۆماری کرد.

بەم ئەنجامە،ڕۆما بە کۆکردنەوەی ٣٨ خاڵ لە پلەی چوارەمی خولی ئیتاڵیدا دەبینرێت، جەنەواش بە ١٤ خاڵ لە پلەی نۆزەدایە.

 

خ . ک