راهێنەری یۆڤانتۆس رۆناڵدۆی دورخستەوە

راهێنەری یۆڤانتۆس رۆناڵدۆی دورخستەوە
2019-11-22

14258 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماوریسۆ ساری راهێنەری یۆڤانتۆس رۆناڵدۆی بۆ یارییەکەى ئەتلەنتا دورخستەوەو وتی لەروی جەستەییەوە ئامادە نیە.

بریارە سبەى یانەى یۆڤانتۆس لەدەرەوەى یاریگاى خۆی لەمیانی یارییەکانی خولی ئیتاڵیا روبەروی ئەتلەنتا ببێتەوە.

ماوریسۆ ساری راهێنەری یوڤی لیستی ناوی یاریزانەکانی ئاشکراکرد و رۆناڵدۆشی تیا نیە.

ساری پێشتر لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەدا کەرۆناڵدۆ لەروی جەستەیەیەوە ئامادە نیە.

وتیشی: رۆناڵدۆ پێویستی بە پشوەو لە دوەم یاریی هەڵبژاردەکاندا هەستی بە ئازار کردوە.

ئەم قسانەى ساری راهێنەری یوڤی لەکاتێکدایە کە رۆناڵدۆ لە دوو یاریی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2020 بە شێوەیەکی باش لەگەڵ پورتوگال دەرکەوتوەو چوار گۆڵیشی لەو دوو یارییەدا تۆمارکرد.