کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی ڤالڤێردی پێش یارییەکەى لیگانیس

کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی ڤالڤێردی پێش یارییەکەى لیگانیس
2019-11-22

4980 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنەری بەرشەلۆنە پێی وایە هەفتەیەکی قورس چاورێیان دەکات و تەئکیدیشی کردەوە کە روبەروی یانەیەک دەبنەوە کە خاوەنی راهێنەرێکی زیرەکە.

پێش روبەروبونەوەى لیگانیس، ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

ڤالڤێردی دوپاتیکردەوە کە ئاگێری راهێنەری لیگانیس زۆر زیرەکە لە خوێندنەوەى یاریداو پێشتر ئەزمونێکی خراپیان بەرامبەری هەیە.

وتیشی: هەفتەیەکی بەهێز چاوەرێمان دەکات و پێویستە بە باشی دەستپێبکەین و بردنەوەى یارییەکەى لیگانیس زۆرگرنگە بۆ ئێمە.

ڤالڤێردی دڵخۆشە بەوەى بەشێکی زۆری یاریزانەکانی بە سەلامەتی گەراونەتەوەو کێشەى پێکانی تری بۆ دروست نەبوە.

 

بەشێک لە قسەکانی ڤالڤێردی

ڤالڤێردی: ئاگێری راهێنەرێکی بەتوانایەو ئەزمونێکی خراپمان بەرامبەری هەیە، پیویستە بردنەوە بەدەست بهێنین.

 

ڤالڤێردی: یان ئەبێ یاریی بە واگی بکەم یاخود شێوازی یاریکردنم بگۆرم

 

ڤالڤێردی: لە ئێستادا هەوڵ دەدەم بارودۆخ چارەسەر بکەم، کاتی ئەوەم نیە لەگەڵ یاریزانێک بەتەنها دانیشم قسە بکەم

 

ڤالڤێردی: ئەگەر پیکێ ئامادە بێت دواتر دەزانن یاریی دەکات یان نا

 

ڤالڤێردی: زۆربەى یاریزانەکان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە ئەوە زۆر گرنگە

 

ڤالڤێردی: پێویستە زۆر تەرکیز بکەین لە یارییەکەى لیگانیس، چونکە ئەگەر هەفتەکە بەشێوەیەکی باش دەستپێبکەین بە باشی بەردەوام دەبین

 

ڤالڤێردی: نابێت رکابەرەکەمان بە خراپ ببینین و دەبێت بە باشترین شێوە ئامادەکاری بکەین

 

ڤالڤێردی: ئەم هەفتەیە زۆر گرنگە، دوو یاریی بەهێزمان هەیە لە خول و لە چامپیۆنز لیگ، پێویستە بە باشی دەستپێبکەین.

 

ڤالڤێردی: دیمبلی پێویستی بە بەردەوامی هەیە لە راهێنان و لە یارییەکاندا، ئەو یەکێکە لە کەسە گرنگەکانی تیپەکەمان.