کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی بایرن میونشن پێش یارییەکەى دۆسلدۆرف

کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی بایرن میونشن پێش یارییەکەى دۆسلدۆرف
2019-11-22

1602 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنەری بایرن میونشن گرنگی بە حاڵی پۆچیتینۆ نادات و تەئکیدیشی کردەوە کە زۆربەى یاریزانەکانی بۆ یاریکردن ئامادەن.

پێش روبەروبونەوەى یانەى دۆسلدۆرف لەخولی ئەڵمانیا کە بریارە سبەى کاتژمێر 5ی ئێوارە یارییەکەى نێوانیان لە یاریگاى ئاسپریت ئارینا بەڕێوەبچێت، هانز فلیکی راهێنەری کاتی بایرن بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

فلیک دوپاتیکردەوە کە ئەو گرنگی بە داهاتوی پۆچیتینۆ نادات و داهاتوی ئەو پەیوەستە بە ئیدارەى یانەکەوە.

وتیشی: پێش یارییەکەى دۆسلدۆرف راهێنانێکی ئاساییان ئەنجامداوە سەرەراى هیلاکی هەندێک لە یاریزانەکان بەڵام پێشبینی دەکات هەمویان ئامادە بن.

راهێنەرە کاتییەکەى بایرن دوپاتیکردەوە کە ئەو پاش سەری ساڵ کۆبونەوە لەگەڵ ئیدارەى یانەی بایرن میونشن دەکات و بریاری کۆتایی لەسەر داهاتووی ئەدەن.