خشتەى یارییەکان و ریزبەندی یانەکان و گۆڵکارانی خولی ئینگلتەرا ببینە

خشتەى یارییەکان و ریزبەندی یانەکان و گۆڵکارانی خولی ئینگلتەرا ببینە
2019-11-22

4474 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا تۆتنهام لە ژێر سەرپەرشتی مۆرینیۆ لەیەکەم تاقیکردنەوەدا دەبێتە میوانی وێستهام و مانچستەر سیتی و چێڵسیش یاریی لوتکە ئەنجام دەدەن.

بریارە سبەى یارییەکانی هەفتەى سیانزەیەمی خولی ئینگلتەرا بەیاریی نێوان تۆتنهام و وێستهام دەستپێبکات.

ئەو یارییە دەبێتە یەکەم یاریی مۆرینیۆ وەک راهێنەری نوێی تۆتنهام و کاتژمێر 3 و 30 خولەکی پاش نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت.

هەرچی یانەى ئارسناڵە لەکاتژمێر شەشدا میوانداری ساوسامپتۆن دەکات و لیڤەرپوڵیش لەدەرەوەى یاریگاى خۆی لەهەمان کاتدا بە بێ محەمەد سەڵاح دەبێتە میوانی کریستاڵ پاڵاس.

یاریی لوتکەش کاتژمێر 8 و 30 خولەکی شەو لە نێوان هەردوو یانەى مانچستەر سیتی و چێلسی بەرێوەدەچێت.

رۆژی یەک شەممەش تەنها یەک یاریی ئەنجام دەدرێت ئەویش کاتێک مانچستەر یونایتد لەدەرەوەى یاریگاى خۆی لەکاتژمێر 7 و 30 خولەکدا دەبێتە میوانی شیفیڵد یونایتد.

لەخولی ئینگلتەرا لیڤەرپوڵ بە 34 خاڵ یەکەمەو لیستەر سیتی و چێلسی بە 26 خاڵ پلەکانی دوەم و سێیەمیان گرتوەو مان سیتیش بە 25 خاڵ چوارەمە.