ڤیدیۆ.. عێراق و بەحرەین بە بێ گۆڵ یەکسان بوون

ڤیدیۆ.. عێراق و بەحرەین بە بێ گۆڵ یەکسان بوون
2019-11-19

3636 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیال و جامی ئاسیا هەردوو هەڵبژاردەى عێراق و بەحرەین بە بێ گۆڵ یەکسان بون و عێراق لەپلەى یەکەم مایەوە.

لە درێژەى پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022 و جامی ئاسیای داهاتوو، هەردوو هەڵبژاردەى عێراق و بەحرەین لە ئوردن روبەروی  یەک بونەوە.

یارییەکە چۆن دەستی پێکرد هەر بەو شێوەیە کۆتایی هات و هەردولا بە بێ گۆڵ یەکسان بوون.

بەو ئەنجامە عێراق کۆی خاڵەکانی بۆ 11 خاڵ بەرزکردەوەو لەپلەى یەکەمدا مایەوەو بەحرەینیش بە نۆ خاڵ لەپلەی دووەمدایە.

٤٠ هەڵبژاردە دابەشی ٨ كۆمەڵەی ٥ تیپی كراون، یەكەمی هەر هەشت كۆمەڵەكە لەگەڵ چوار باشترینی كۆمەڵەكان دەگەنە قۆناغێكی تر و تیپەكان دەبن بە ١٢ تیپ. دواتر ئەو ١٢ تیپە دابەش دەكرێن بۆ دوو كۆمەڵەی ٦ تیپی، یەكەم و دوەمی هەردوو كۆمەڵەكە ڕاستەوخۆ دەگەنە مۆندیال . سێیەمی هەردوو كۆمەڵەكەش دوو یاریی هاتن و چون ئەنجامدەدەن براوەیان ئەچێتە قۆناغی پلەی ئۆف