ڤیدیۆ.. لە یارییەکی دۆستانەدا بەرازیل سێ گۆڵی لە کۆریای باشوور کرد

ڤیدیۆ.. لە یارییەکی دۆستانەدا بەرازیل سێ گۆڵی لە کۆریای باشوور کرد
2019-11-19

2415 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکی دۆستانەدا هەڵبژاردەى بەرازیل بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر کۆریای باشور بەدەستهێنا.

لە درێژەى ئامادەکاری هەڵبژاردەکانی جیهان بۆ خول و پاڵەوانێتییەکانی داهاتوو، هەردو هەڵبژاردەى بەرازیل و کۆریای باشور روبەروی یەکبونەوە.

هەڵبژاردەى بەرازیل بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەى کۆریای باشور بەدەستهێنا.

سێ گۆڵەکەى بەرازیل لۆکاس و کۆتینیۆ و دانیلۆ تۆماریانکرد.

بەوەش هەڵبژاردەى بەرازیل پاش شکستی بەرامبەرئەرجەنتین، توانی لەدوەم یاریی دۆستانەدا بردنەوە بەدەست بهێنێت.