بەرشەلۆنە دوو یاریزانی نوێ دەکڕێت

بەرشەلۆنە دوو یاریزانی نوێ دەکڕێت
2019-11-19

10357 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى بەرشەلۆنە سەرباری هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەى نەیمار بەنیازە بەرگریکارێک و هێرشبەرێکی نوێ بکرێت.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەى سپۆرت کە نزیکە لە یانەى بەرشەلۆنەوە، ئیدارەى یانەکە لەدواین کۆبونەوەدا باسی لە چەند گرێبەستێک کردوە.

بە پێی هەواڵەکەى رۆژنامەى سپۆرت بێ، یانەى بەرشەلۆنە سەرباری هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەى نەیمار، دەیەوێت دوو یاریزانی نوێ بکرێت.

رۆژنامەکە ناوی ئەو دوو یاریزانەى ئاشکراکردوەو تەئکیدی کردۆتەوە کە بەرگریکارەکە میلکۆڤیچی سربیە کە تەمەنی 22 ساڵەو باڵاشی 195 سانتیمەترە، هێرشبەرەکەش بیتکۆڤیچی یاریزانی دینامۆزەگرەبە کە ئەویش تەمەنی 25 ساڵەو لە 63 یاریی خولی کرواتیا 21 گۆڵی کردوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر بەرشەلۆنە گریزمانی کریوەو لە هەوڵیشدا بوو بۆ ئەوەى نەیماری بەرازیلی بگەرێنێتەوە ریزەکانی.