دایکی مباپی داهاتووی کوڕەکەى یەکلایی کردەوە

دایکی مباپی داهاتووی کوڕەکەى یەکلایی کردەوە
2019-11-19

12397 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دایکی مباپی بە ئیدارەى یانەى ریاڵ مەدریدی وتوە کوڕەکەى گرێبەستەکەى لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ ناکاتەوە.

لەماوەى رابردودا رۆژنامەکانی ئیسپانیا نزیک بونەوەى مباپی فەرەنسی و هێرشبەری پاریس سانجێرمانیان لە ریاڵ مەدرید دوپاتکردەوە.

بەرنامەى ئیلچیرینگتینۆی ئیسپانی ئاشکرایکردوە، دایکی مباپی بەرپرسانی ریاڵی دڵنیا کردۆتەوە لەوەى کە کورەکەى بەنیاز نیە گرێبەستەکەى لەگەڵ پاریس درێژ بکاتەوە.

یانەى پاریس سانجێرمان بۆ پارێزگاری کردن لە مباپی ئامادەن موچەى ساڵانەکەى بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ بەرز بکەنەوە.

هەوڵەکانی ریاڵ مەدرید بۆ کرینی مباپی لەکاتێکدایە کە گرێبەستی هێرشبەرە فەرەنسیەکە ساڵی 2020 لەگەڵ پاریس کۆتایی دێت.