ڕاهێنەرى بەڕازیل پێیوایە میسى بە پێلێ بەراورد ناکرێت و ئەفسانەکەى بەڕازیل لە هەسارەیەکى ترەوەیە.
ئەدینۆر لیۆناردۆ پاچى ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى بەڕازیل لە بارەى ئەوەى لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى لە پێلێى ئەستێرەى پێشووى بەڕازیل باشتربێت، ئاماژە بەوە دەکات، پێلێ هاوتاى نییە و هەر کەسێک بیەوێت بەراورد لە نێوان پێلێ و هەر وەرزشکارێکى تردا بکات ئەوە هیچ نازانێت.
پاچى لە لێدوانێکدا، کە ڕۆژنامەى مارکا بڵاویکردووەتەوە دەڵێت "میسى ئاساییە نییە، بەڵام ئاستبەرزیەکەى لە چوارچێوەى مرۆڤدایە، لەبەرامبەردا پێلێ لە هەسارەیەکى ترەوەیە و ئاستبەرزیەکەى پێوەرە ئاساییەکانى تێپەڕاندووە".
پاچى، کە بە تیتى ناسراوە ڕوونیکردووەتەوە، ئەم وەڵامەى لەبەر ئەوە نییە کە پێلێ بەڕازیلییە، بەڵکو ئەو چیرۆکى پێلێى بینیوە و دەڵێت "گەر هەر ڕۆژنامەنوسێک بیەوێت بە دواى نەنگییەکدا بگەڕێت لە پێلێدا، ئەوا هیچ نادۆزێتەوە، ئەمەى دەیڵێم لەسەر پێلێ هێشتا بەس نییە، ئەو خاوەنى کاریزمایەکى تایبەتیشە".
گ . ف
تیتى
پێلێ و میسى