ریزبەندی تێنس: لەکوڕان نادال پیشەنگەو لە کچانیش ئاشلی بارتی یەکەمە

ریزبەندی تێنس: لەکوڕان نادال پیشەنگەو لە کچانیش ئاشلی بارتی یەکەمە
2019-11-11

965 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رافایل نادال لەپێشەنگی ریزبەندی باشترین یاریزانانی تێنسی سەرزەوی کوران مایەوەو لە کچانیش 30 یاریزانی یەکەم هیچ گۆرانکارییەک نەبینراوە. رابیتەى یاریزانە پیشەگەرەکانی تێنسی سەرزوی دواین ریزبەندی یاریزانانی کوڕان و کچانی بڵاوکردەوە. لەسەر ئاستی کوران نادال پارێزگاری لە پیشەنگی ریزبەندی کرد و پیش جۆکۆڤیچ و فێدریر دێت کە ئەوان دووەم و سێیەمن. دانیال میدڤیدیڤ و دۆمەنیک سیم و تیستیبایس پلەکانی چوارەم تا شەشەمیان گرتوە. لەسەر ئاستی کچانیش تا پلەى سییەم هیچ گۆرانکارییەک لە ریزبەندیدا نابینرێت. ئاشلی بارتی ئوسترالی یەکەمەو پیلیسکۆڤاش لەپلەى دوەمدا دەبینرێت و ئۆساکاى ژاپۆنیش سێیەمە. هالیپ و ئەندرێسکۆ و سڤیتۆلیناش پلەکانی چوارەم تا شەشەمیان گرتوە.