میسی گەیشتە کەمپی مەشق و راهێنانەکانی ئەرجەنتین

میسی گەیشتە کەمپی مەشق و راهێنانەکانی ئەرجەنتین
2019-11-11

5061 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیۆنێل میسی گەیشتە شاری مایۆرکا بۆ پەیوەندی کردن بە مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەى ئەرجەنتینەوە. پاش سێ مانگ سزادان لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەمەریکاى لاتینەوە، دواجار میسی بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەى ئەرجەنتین کرایەوە. میسی گەیشتە شاری مایۆرکا و پەیوەندی بە کەمپی مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەى ئەرجەنتینەوە کرد. بریارە ئەرجەنتین لە وڵاتی سعودیە یارییەکی دۆستانە لە 15ی مانگ بەرامبەر بەرازیل ئەنجام بدات و پاش چوار رۆژیش روبەروی هەڵبژاردەى ئۆرۆگواى دەبێتەوە. ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەى ئەرجەنتین بە مەبەستی دروستکردنی تیپێکی بەهێزە بۆ کوپا ئەمەریکاى ساڵی داهاتوو.